بەڕێوەچوونی چالاکی تەبلیغی ئەندامانی ڕێکخستنی کۆمەڵە لە شاری بانە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵەوە بۆ سێهەمین جاری بەردەوام

بەڕێوەچوونی چالاکی تەبلیغی ئەندامانی ڕێکخستنی کۆمەڵە لە شاری بانە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵەوە بۆ سێهەمین جاری بەردەوام
ئەندامان و چالاکانی کۆمەڵە لە بەشی ڕێکخستنی نهێنی (زاگرۆس) بۆ سێهەمین جاری بەردەوام  چالاکی تەبلیغیان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە بەڕێوە برد.

چالاکانی ماندوو نەناسی کۆمەڵە لە کوچە و کۆڵانی، گەڕەکەکانی کەمەربەندی ١ و ٢، گوڵشار، بلواری سلێمان بەگ، ساتاوا، کۆی فەرهەنگییان چالاکی بەرین و بەربڵاوی تەبلیغیان بەڕێوەبرد و بەم شێوەیە ڕێزیان لە یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبەکەی خۆیان، حیزبی کۆمەڵە گرت.

دەستان خۆشبێت، ئاڵای سوورتان هەر شەکاوەبێت تێکۆشەرانی کۆمەڵە لە شاری بانەی سەربەرز، ٢٦ی ڕێبەندان لە ئێوەش پیرۆز بێت.



ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:54:13/02/2020