چالاكی تێكۆشەرانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری بۆکان بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام

چالاكی تێكۆشەرانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان لە شاری بۆکان بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە درێژەی كار و چالاكی هاوڕێیان و ئەندامانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام ، درێژەدەرانی ڕێگای دوکتور جەعفەر شەفیعی لە کوچە و کۆڵانەکان و بەرزاییەکانی ئەم شاری بۆکان چالاکی تەبلیغیان بەڕێوەبرد و ڕێزیان لە هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان، ڕۆژی كۆمەڵە یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵە گرت.


ماندوو نەبن چالاكانی ماندوونەناسی کۆمەڵە لە شاری بۆکانی سەربەرز، ٢٦ی ڕێبەندان لە ئێوە و سەرجەم هاوڕێیانی سەنگەر شار پیرۆز بێت و هەر بژین بۆ كۆمەڵە و خەباتی چەوساوەكان.

ئه‌م بابه‌ته 191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:50:13/02/2020