چالاکی تەبلیغی چالاکانی کۆمەڵە لە شاری ورمێ بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان

چالاکی تەبلیغی چالاکانی کۆمەڵە لە شاری ورمێ بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە شەوانی ڕابردوودا و بە بۆنەی هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە، چالاکان و هەڵسووڕاوانی سەنگەری شاری کۆمەڵە لە شاری ورمێ و گوندەکانی سەر بە ئەو شارە بە نووسینی درووشم و پلاکارتی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان لە چەند شەقامێکی سەرەکی ئەو شارە، ڕێزیان لە هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان و خەباتی پڕ لە شانازی کۆمەڵە گرت.
ئەو شوێنانەی کە لە شاری ورمێ چالاکیان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە ناوچەی سۆمابرادۆست، ئەنزەل، سێرۆ، کەهریز، کاسب، گوندی خوڕەم ئاباد، خانێک، گوندی گوڵدیس، گوندی ئەلواج، گوندی گردیک.

دەستان خۆش بێ و بەردەوام بن هاوڕێیان و لایەنگرانی تێکۆشەر و خەباتکاری کۆمەڵە لە شاری ورمێ، چالاکی بێ وچانتان چۆکی دوژمنی هێنایە لەرزە؛ هەر بژین بۆ کۆمەڵە و ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندان لە ئێوەش پیرۆز بێت.

ئه‌م بابه‌ته 210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:02:13/02/2020