چالاکی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شاری کامیاران بەردەوامە

چالاکی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شاری کامیاران بەردەوامە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە ڕۆژانی ڕابردوودا و بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە ٢٦ی رێبەندان، ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە و یادی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی ئەم حیزبە، چالاکان و تێکۆشەرانی دوژمن بەزێنی شاری کامیاران شارەکەی کاک سدیقی کەمانگەر، دەستیان دایە چالاکی بەرینی تەبلیغی و بە بڵاوکردنەوەی نوسراوەی تایبەت بە ڕۆژی کۆمەڵە لە زۆربەی گەڕەک و کۆڵانەکانی ئەو شارە، پێشوازییان لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە کرد.
چالاکان و هەڵسوڕاوانی کۆمەڵە لە شاری کامیاران لە زۆربەی شەقام وکۆڵانە سەرەکییەکانی ئەو شارە چالاکییان بەڕێوەبرد و دڵی خەڵکی ئازادی خوازی ئەو شارەیان شاد کرد.

هەر بژین و بەردەوام بن ڕێبوارانی ڕێگای کاک سدیقی کەمانگەرو هەزاران شەهیدی کۆمەڵە، ماندوو نەبن و بەردەوام بن لە کار و تێکۆشانتان.

ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:59:13/02/2020