چالاکی بەربڵاوی تەبلیغی بۆ جاری سێھەم بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری بۆکان +وێنە

چالاکی بەربڵاوی تەبلیغی بۆ جاری سێھەم بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری بۆکان
+وێنە
ئاس٠ی ڕۆژهەڵات: لە درێژەی کار و چالاکی هاوڕێیان و هەڵسووڕاوانی بەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، تێکۆشەرانی کۆمەڵە لە شاری بۆکان، بۆ سێھەم جاری بەردەوام دەستیان دایە چالاکی بەرینی تەبلیغی و بە نووسینی درووشم لە گەڕەک و شەقامەکانی ئەم شارە، ڕێزیان لە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵە گرت.

لە لایەکی دیکەشەوە، پۆلێکی دیکە لە هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە میراوای بۆکان چالاکی بەربڵاوی تەبلیغیان بەڕێوەبردووە.
ئەو گەڕەکانەی میراوای بۆکان کە هاوڕێیانی کۆمەڵە، چالاکیان تێدا بەڕێوەبردووە بریتین لە: دانیشسەرا، مەدرەسەی شەهید نەجاڕی، خیابانی ٢٠ میتری، باسکۆڵی زەڕین، مەدرەسەی شەبانەروزی، مەرکەز بێهداشتی میراوا و مەدرەسەی دانش.

دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن ڕێبوارانی ڕێگای سوورەسوار، هەر بژین بۆ کۆمەڵە و ئاڵای سوورتان هەر شەکاوە بێت.

ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:51:13/02/2020