بە هۆی وەرگەرانی ئوتوبوسێک لە ڕێگای نێوان "تاران_شیراز" ٢٧ کەس بوون بە قوربانی

بە هۆی وەرگەرانی ئوتوبوسێک لە ڕێگای نێوان
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ٨ی ڕێبەندان  بە هۆی وەرگەڕانی ئوتوبوبوسێک لە ڕێگای نێوان تاران_شیراز لە  لە نزیکی "سپاهان شار"ی ئوستانی ئیسفەهان لانیکەم ٩ کەس گیانیان لەدەست داو ١٨ کەس بریندار بوو.
بە پێی وتەی سازمانی پزیشکی یاسایی لە نیوەی یەکەمی ئەمسال لانیکەم ٩٣٠٠ کەس لە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە، ئەم سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە ٦٥ لەسەدی کوژراوان لە ڕێگای نێوان شارەکان ڕووی داوە کە ٧٠ لەسەدیان پیاو و ٢٠ لەسەدی کوژراوان ژن بوون.
خراوی ڕێگاوبان و نا ستاندارد بونی جۆری ماشێنەکان، کەمتەرخەمی شۆفیران و نەبوونی تابلۆی ڕێنمایی لەسەر جادەکان ساڵانە لە ئێران و بە تایبەت کوردستان دەبێت بە هۆی قوربانی بوونی شارۆمەندان.

ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:18:28/01/2020