بانگکردنی شارۆمەندێکی خەڵکی شاری "سەقز" بۆ تێپەڕ کردنی حوکمەکەی زیندان کرابوو

بانگکردنی شارۆمەندێکی خەڵکی شاری
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "سامان ڕەبانی" تەمەن ٢٦ ساڵ  بۆ تێپەڕ کردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی سەقز بانگکرا.
سامان ڕەبانی ساڵی ١٣٩٤ هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە چالاکانی مەدنی شاری سەقز دەستگیر کراو حوکمی ٣ مانگ زیندانی بەسەردا داسەپا.
ناوبراو بە دانانی بارمتە ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئبە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو بەڵام ١ی بەفرانبار لە لایەن ناوەندەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیەوە هێرش کرابوە سەر ماڵەکەیان، بەڵام خۆی لەماڵەوە نابێت و بە ئەندامانی بنەماڵەی دەڵێن کە دەبێت خۆی بە زیندان ناسێنێت سەر ئەنجام ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی بۆ تێپەر کردنی حوکمەکەی، خۆی بە زیندانی شاری "سەقز" ناساند.
سەرچاوەی هەواڵەکە لە درێژەی ئەم هەواڵە بە  ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند؛ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێکی بەرینی بانگکردنی چالاکنی سیاسی و بنەماڵە پێشمەرگەکان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستی پێ کردوە و ئەم بارودۆخە شارۆمەندانی شاری سەقزی نیگەران کردووە.

ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:21:27/01/2020