کریستیا فریلەند: تا سەبارەت بە کەوتنەخواری فڕۆکەکە وڵامێک لە ئێران وەرنەگرین ڕاناوەستین

کریستیا فریلەند: تا سەبارەت بە کەوتنەخواری فڕۆکەکە وڵامێک لە ئێران وەرنەگرین ڕاناوەستین
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: کریستیا فریلەند، جێگری سەرۆک وەزیری کەنەدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە، ماندوونەناسانە بە شوێن وڵامدانەوەی  ئێران سەبارەت بە کەوتنە خواری فڕۆکەکەی ئۆکڕاینەوەیە و تا وڵام وەرنەگرێت ڕاناوەستێت.
ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەشەممە، فریلەند لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی بلومبێرگ وتی کە کەنەدا بە شوێن لێکۆڵینەوەیەکی "ڕاست و سەربەخۆ" لە جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکەیە و هەروەها ڕوونکاری لەسەر ئەوەی کە بە ڕاستی چ ڕووداوێک پێش هاتووە.
هەروەها ئیزافەی کرد: "من دڵنیام کە ئێمە ئەو وڵامانە وەردەگرین چوونکا کەنەدا ماندوونەناسانە هەوڵ دەدات کە وڵام وەرگرێت و تا کاتێک کە بەدەستیان نەهێنێت ڕاناوەستێت."
فریلەند ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لەلایەن یەکگرتووانێک وەکوو ئۆکڕاین و هۆلەند لەم بابەتەدا پشتیوانی دەکرێن.
فڕۆکەی ٧٥٢ی ئۆکڕاین ڕۆژی چوارشەممە١٨ی بەفرانبار لە لایەن پەدافەندی مووشەکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کەوتە خوار و هەموو ١٧٦ دانیشتووی فڕۆکەکە کوژران و هەروەها کۆماری ئیسلامی لە دوای ٣ ڕۆژ حاشا کردن، دانی بەو ڕاستییەدا دانا.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا زانیاری جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکەی ئۆکڕاینیان نەخوێندووتەوە بەلام سەرۆک کۆماری کەنەدا دەڵێت کە ئێران جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکە ڕادەستی فەڕەنسا بکات بە هۆی ئەوەی کە فەڕەنسا وڵاتێکی شیاو و پێشکەوتووە لەو بوارەوە بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کاردانەوەیان تا بە ئێستا نەبووە.

ئه‌م بابه‌ته 65 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:09:25/01/2020