مەجلیسی سەنای ئەمریکا ئەم حەوتەیە سەبارەت بە ئێران کۆبوونەوەی نهێنی بەڕێوە دەبات

مەجلیسی سەنای ئەمریکا ئەم حەوتەیە سەبارەت بە ئێران کۆبوونەوەی نهێنی بەڕێوە دەبات
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەنا ڕۆژی سێشەممەی ئەم حەوتەیە سەبارەت بە ڕۆڵ و سیاسەتی دەوڵەتی دۆناڵد تڕامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران کۆبوونەوە بەڕێوە دەبات. ئەم کۆبوونەوەیە لە پشت درگا بەستراوەکان و بە بەشداری برایان هووک، بەرپرسی ژووری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
پێشووتر ڕاگەیەندرابوو کە دێموکراتەکانی کۆنگرێس خوازیاری پێشکەش کردنی وردەکاری لە هۆکاری چالاکی نیزامین کە بوو بە هۆکاری کوشتنی قاسمی سولەیمانی، فەرماندەی هێزە قودسی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کە لە فڕۆکەخانەی بەغداد ئەنجام درا.
کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەنا سەبارەت بە ئێران، لەسەر تاوتۆکردنی بڕیاری مەجلیسی نوێنەران لە پەیوەندی لەگەل ئیختیاراتی نیزامی سەرۆک کۆمار لە بەرامبەر ئێران بەڕێوەدەچێت.
مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ٢٠ی بەفرانبار دەنگیان بە سنووردار کردنی ئیختیاراتی سەرۆک کۆمار بۆ بەکارهێنانی هێزی نیزامی بە دژی ئێران دا بەڵام بۆپەسەندی ئەم بڕیارە پێویستە بە پەسەندی مەجلیسی سەنا بگات و بە هۆی ئەوەی کە مەجلیسی سەنا زۆربەیان کۆماری خوازەکانن، ئەستەمە کە ئەم بڕیارە لە مەجلیسی سەنا پەسەند بکرێت.
کۆبوونەوەی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەنا سەبارەت بە ئێران جارێک پێش لەمە بە بێ هیچ هۆکارێک هەڵوەشابووەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی نەشریەی "پۆلتیکۆ"، لەم کۆبوونەوە بێجگە لە برایان هووک، دەیوید شێکنێر، جێگری وەزیری دەرەوە لە بواری ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش بەشدار دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:34:25/01/2020