هەژاری و نەداری داسەپاو بەسەر خەڵکی کوردستان بو بە هۆی گیان لەدەستدانی ٢ ئەندامی بنەماڵەیەک

هەژاری و نەداری داسەپاو بەسەر خەڵکی کوردستان بو بە هۆی گیان لەدەستدانی ٢ ئەندامی بنەماڵەیەک
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی زانیارییەکان بنەماڵەیەکی ٢ کەسی لە گەڕەکی  پەراوێز نشینی قەلعە قوروەی شاری "قروە" کە بۆ گەرم کردنی ماڵەکەیان لە سووتاندنی دار بە مەنقەڵ و ژێنێڕاتۆر بۆ گەرم کردنەوە و  درووست کردنی برق کەڵکیان وەرگرتووە، بە هۆی نەشتی دووکەڵی ژێنڕاتۆری برق و دووکەڵ و گازی مەنقەڵ خنکاون و گیانیان لەدەستدا.
تەرمی بێ گیانی باوکی تەمەن ٥١ ساڵە و کوڕە تەمەن ٨ ساڵانەکەی دوای چەن ڕۆژ کە بەرپرسانی قوتابخانە لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەهاتنی کوڕەکە بۆ قووتابخانە کردبو دۆزرایەوەتەوە.
گرانی، بێکاری، نەبوونی هەلی کار و نەبوونی ژێرخانی ئابووری لە ئێران و کوردستان و هەر وەها سیاسەتی بە ئەنقەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دواڕاگرتنی کوردستان، بارودۆخێکی وای هێناوەتە ئاراوە کە خەڵکی کوردستان لە ژێر خراوترین دۆخی ئابووریدا ژیان بەسەر بەرن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێران یەکێک لە دەوڵەمەند ترین وڵاتانی جیهانە و خاوەنی سەروەت و سامانێکی زۆرە بەڵام سیاسەتی گەندەڵ پەروەر و ڕانتی ئابووری کۆماری ئیسلامی و تەخشان و پەخشان کردنی سەروەت و سامانی ئەو خەڵکە بۆ سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕی ناوچه‌یی و داڵده‌دانی تێرۆریزم و ئیمپه‌ڕاتۆریخوازی خامنه‌یی و سوپای پاسداران له‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌ سەرەڕای ئەوەی کە خەڵکی ئێران و بە تایبەت کوردستانی خستوەتە ژێر گوشارەوە، کەلێنێکی گەورەی چینایەتی درووست کردوە و هەموو جیهانیشی کردوە بە دوژمنی ئێران.‌

ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:31:25/01/2020