سی ئێن ئێن: "ئەمێریکەن هێراڵد تریبیۆن" سەر بە دەوڵەتی ئێرانە

سی ئێن ئێن:
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەشەممە، هەواڵنێری سی ئێن ئێن لە ڕاپۆڕتێکدا بە پێی لێکۆڵینەوەی کۆمپانیا تێکنۆلۆژیە ئەمریکاییەکان کە پێشووتر وردەکارییەکانی بڵاونەبووتەوە، نووسی کە وێبسایتی ئینگلیسی زمانی" ئەمێریکەن هێراڵد تریبیۆن" کە بڕێک لە نووسەرانی ئەمریکایی بابەتیان تێدا بڵاو کردووتەوە، سەر بە حکوومەتی ئێرانە و لە ناوخۆی ئێران بەڕێوە دەچێت.
سی ئین ئێن بە گێڕانەوە لە وتاربێژێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" نووسی کە تاوتۆکردن و لێکۆڵینەوەکانی ئەو کۆمپانیایە نیشان دەدات کە "American herald tribune”سەر بە میدیا کانی حکوومەتی ئێرانە.
ماڵپەڕی هێراڵد تریبوون لە ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن فەیسبووکەوە بەسترا و هەروەها بەرپرسانی کۆمپانیای "فایرئای" کە یەکێک لە باڵاترین کۆمپانیاکانی ئەمنیەتی سایبێریە وتوویانە کە تا ڕادەیەکی زۆر بە دەڵنیاییەوە سەرکانی ئەو وێبسایتە لە ئێران و بەشێک لە چالاکییەکی زۆر گەورەتر ئەژمار دەکرێت.

ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:10:25/01/2020