سێنتکام: بەلەبەر چاوگرتنی درێژەی ئاڵۆزییەکان، هێزە ئەمریکاییەکان لە ناوچەکە دەمێننەوە

سێنتکام: بەلەبەر چاوگرتنی درێژەی ئاڵۆزییەکان، هێزە ئەمریکاییەکان لە ناوچەکە دەمێننەوە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: فرانک مەک کێنزی، بەرپرسی ستادی فەرماندەهی ناوەندی ئەمریکا "سێنتکام" وتی کە بە هۆی بەردەوامی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێزە ئەمریکاییەکان کەم و زۆر لە ناوچەکەدا دەمێننەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەشەممە، بەرپرسی ستادی فەرماندەهی ناوەندی ئەمریکا لە نێوان هەواڵنێراندا بە شێوازی ڕاستەوخۆ  ئاماژەی بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێراندا کرد.
ڕۆژنامەی واشینگتۆن پۆست لە ڕاپۆڕتێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاوبووەوە بە گێڕانەوە لە "فرانک مەک کێنزی"، بەرپرسی ستادی فەرماندهی ناوەندی ئەمریکا نووسی کە پەیامی حکوومەتی ئەمریکا ڕوو بە ئێران ئەمەیە: "ئێمە بە شوێن شەڕەوە نین، ئێوەش نابێت بە شوێن شەر لەگەڵ ئەمریکا بن."
بە وتەی بەرپرسی سێنتکام، ئەرکێک کە ئەمریکا دەیهەوێت ئەنجامی بدات ئەوەیە کە ڕێبەرانی ئێران باوەڕبکەن کە ئێستا کاتێکی شیاو بۆ کاری بوێرانە و حیساب شودە نییە."
پێشووتر ڕۆژی چوارشەممە، برایان هووک بەرپرسی ژووری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نووسی: "وابیردەکەمەوە کە ڕژیمی ئێران ئێستا دەزانێت کە ناتوانێت هێرش بکاتە سەر ئەمریکا و بە گیانێکی سالم دەرچێت."
ئەمە یەکەمین هەڵوێستی بەرپرسی سێنتکام لە دوای کووژرانی قاسمی سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودسی کۆماری ئیسلامی بوو کە لەلایەن هێزە ئەمریکاییەکانەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغداد کوژرا.

ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:08:25/01/2020