سیمیناری ۲ی رێبەندان لە لایەن ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو

سیمیناری ۲ی رێبەندان لە لایەن ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕۆژی سێ شەممە ٢ی ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاوی  کاتژمێر ٢.٣٠، لە هۆڵی پێشەوا شاری هەولێر سیمینارێک لە ژێر ناوی کۆماری کوردستان،ئەزمونێکی شکۆدار و هێمای یەکڕیزی نەتەوەییە بۆ بونیاتنانی سەروەریی نیشتمانیی،لە لایەن ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە  سەرەتا بە سروودی ئەی رەقیب و  چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی سەرجەم گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی گەلی کورد بە بەشداری نوێنەرانی حیزبە سیاسیەکانی چوارپارچەی کوردستان  و لێکۆلەران و چاوەدێرانی سیاسی دەستی پێکرد.
سیمینارەکە  لە ٤ پەنێلدا  لە لایەن نوێنەرانی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە  لەسەر  دەسکەوت و خالە بەهێز و لاوازەکانی کۆماری کوردستان پێشکەش بە بەشداربووان کرا. 
لە سیمینارەکەدا نوێنەرانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، كاك حەسەن شەرەفی سەبارەت بە (تایبەتمەندییە نەتەوەیی و دێموكراتیكەكانی كۆماری كوردستان)، كاک كەماڵ كەریمی(هەلومەرجی مێژوویی و سیاسی سەردەمی كۆماری كوردستان) ، کاک ڕەزا كەعبی (خسارناسی، كەموكۆری و هۆكارەكانی رووخانی كۆماری كوردستان) و كاك عەبدوڵڵا ئازەربار سەبارەت  بە 
(كاریگەری كۆماری كوردستان لەسەر پرسی نەتەوەیی لە بەشەكانی دیكەی كوردستان) پەنێلیان پێشکەش بە بەشداربووان کرد..

ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:07:23/01/2020