ئەمریکا ویزای بازرگانی و سەرمایەگوزاری بۆ ئێرانییەکان هەڵدەوەشێنێتێەوە

ئەمریکا ویزای بازرگانی و سەرمایەگوزاری بۆ ئێرانییەکان هەڵدەوەشێنێتێەوە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: خزمەتگوزاری شارۆمەندی و کۆچی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە تەواو بوونی ماوەی پەیمانی "مۆەدەت" لە ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٨، لە ئەم جارە بەولاوە ئێرانییەکان شیاوی وەرگرتنی ویزای بازرگانی و سەرمایەگوزاری(ئی-١وئی-٢) نین.
عەهدنامەی "مۆەدەت" و پەیوەندییە ئابووری و مافی کۆنسولی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ١٣٣٤ی هەتاوی لە تاران کە لە نێوان ئەمریکا و دەوڵەتی شا واژۆ کرا.
لە بەندی ٣ لە مادەی ٢٣ی ئەم عەهدنامە وا دابین کراوە کە کە هەر یەک لەلایەنەکان دەتوانن بە ئاگاداری نووسراو بۆ ماوەی یەک ساڵ، کۆتایی پێ بێنن یان هەڵی وەشێننەوە.
ویزای(ئی-١وئی-٢)بۆ بازرگانان و سەرمایەگوزارانی دەرەوەی ئەمریکا و هەروەها بنەماڵەکانیان باروودۆخێک بۆ درێژەدانی دانیشتنەکەیان، هاتووچۆ و درێژەدانی ویزا لە ئەمریکا دابین دەکات بەڵام بە پێی بڕیاری نوێی دەوڵەتی ئەمریکام ئەو ئێرانیانەی کە خاوەنی ئەم جۆرە ویزایەن لە دوای تەواو بوونی ماوەکەیان دەبێت ئەمریکا بەجێبهێڵن یان هەنگاو بۆ وەرگرتنی جۆری دیکەی ویزا بکەن.
پێشووتر مایک پۆمپێئۆ وتبووی کە ئێران بۆ چەندین ساڵ عەهدنامەی مۆەدەتی پێشێل دەکرد و ئیزافەی کرد کە ئەم عەهدنامەیە دەبوایە ٣٩ساڵ لەوە پێش هەڵبوشایەتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:42:23/01/2020