بەرپرسانی پێنتاگۆن: ئەگەری جێگیر کردنی سامانەی بەرگری هەوایی "پاتریۆت" لە عێراق هەیە

بەرپرسانی پێنتاگۆن: ئەگەری جێگیر کردنی سامانەی بەرگری هەوایی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: هەواڵنێری فاکس نیوز بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی نیزامی ئەمریکا نووسی کە ئەگەری هەیە ئەمریکا بە مەبەستی پارێزگاری لە هێزەکانی خۆی لە عێراق، سامانایەکی بەرگری مووشەکی لە ئەو وڵاتە جێگیر بکەن.
ڕۆژی چوارشەممە٢ی ڕەشەممە، هەواڵنێری ڕووییتێرز لە ڕاپۆڕتێکدا کە ڕایگەیاند ئاماژەی بە هەشتی ژانویە کرد کە لەویا ١١مووشەکی کورت مەودای کۆماری ئیسلامی بنکەی هەوایی "عەینولئەسەد"یان لە عێراق کرد بە ئاکامی هێرشەکانی خۆیان و هەروەها وتی کە زیاتر لە هەزاران هێزی نیزامی ئەمریکا لەم بنکانەدا جێگیر بوون.
ئەڕتەشی عێراق و هێزە نیزامییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە لە ئێستادا هیچ جۆرە سامانەیەکی بەرگریان لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکان نییە.
فاکس نیوز لە ڕاپۆڕتی خۆیدا بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکایی نووسی کە ئەگەری جێگیر کردنی سامانەی هەوایی"پاتریۆت" لە عێراق هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:05:23/01/2020