ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: یەک لە پێنجی هێزی کار لە جیهان گیرۆدی هەژارین

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: یەک لە پێنجی هێزی کار لە جیهان گیرۆدی هەژارین
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کار سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند کە ٦٥٠میلیۆن کرێکار لە جیهان لە گەڵ هەژاری و تا ڕادیەکیش لەگەڵ هەژاری تەواو ژیان دەکەن.
ئەم ڕاپۆڕتە دەڵێت کە یەک لە پێنجی هێزی کار لە جیهان لە ژێر هێڵی هەژاریدان کە داهاتی ڕۆژانەیان لە ژێر ٣.٢ دۆلار دایە.
ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە هاوکات لەگەڵ دەسپێکی دانیشتنەکانی مەجمەعی جیهانی ئابووری"داووس" لە سوئیس، ڕاپۆڕتێکی ١٠٨لاپەڕەیی لە باروودۆخی هێزی کار لە جیهان بڵاو کردووتەوە کە دەڵێت داهاتی ڕۆژانەی هێزی کار لە وڵاتانی هەژار لە ١٨ساڵی ڕابردوودا تەنیا ١.٨دۆلار زۆر بووە و گەیشتووتە ٥ دۆلار لە ڕۆژدا و باروودۆخێک پێش هاتووە کە قڵشی نێوان دەوڵەمەند و هەژار لەم وڵاتانەدا زۆر بووە. 
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاپۆڕتەدا هاتووە، ٤٧٠ملوێن هێزی کار لە جیهان حەقدەستێک وەردەگرن کە ژیانی ئەوان دابین ناکات و بە شوێن کاتژمێری کاری زۆرتر بۆ بەدەست هێنانی پووڵێکی زیاترن.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕاپۆڕت گەلێکی جۆراوجۆر لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە دانیشتنەکانی داووس ئاماژە بە بابەتەکانی هەژاری، بێکاری و قووڵتر بوونی قڵشی نێوان دەوڵەمەندان و هەژاران دراوە.
دامەزراوەی ئاکسفام ڕایگەیاندووە کە ٢هەزار و ١٥٣میلیاردێری جیهان بەیەکەوە بەرامبەر بە سامانی ٤،٦میلیارد کەس (٦٠لە سەدی خەڵکی جیهان) پووڵیان هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:14:22/01/2020