ڕووییتێرز: ئێران داوای لە ئەمریکا و فەڕەنسا بۆ کەرەستە بۆ خوێندەوەی جەعبەی ڕەشی فڕۆکەی ئۆکڕاین کردووە

ڕووییتێرز: ئێران داوای لە ئەمریکا و فەڕەنسا بۆ کەرەستە بۆ خوێندەوەی جەعبەی ڕەشی فڕۆکەی ئۆکڕاین کردووە
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵنێری ڕووییتێرز، ئێران داوای لە بەرپرسانی ئەمریکایی و فەڕانسەیی کردووە کە کەرەستەی پێویست بۆ خوێندنەوە و دابەزانی زانیارییەکانی جەعبەی ڕەشی فڕۆکەی ئۆکڕاین بخاتە بەردەست بەڵام تا ئێستا وڵامێکی ئەرێنییان لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم بابەتە وەرنەگرتووە.
کانادا، فەڕەنسا و چەندین وڵاتی دیکە کە چەندین شارۆمەندیان لەفڕۆکەکەی ئۆکڕاین کە لەلایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کەوتە خوار بە ئێرانیان ڕاگەیاندووە کە جەعبەی ڕەشی فڕۆکەکە بۆ خوێندنەوەی زانیاری ڕادەستی ئەوان بکات بەڵام تا ئێستا ئێران چەندین ڕای جیاوازی سەبارەت بەم بابەتە ڕاگەیاندووە.
کانادا کە ٥٧ شارۆمەندی لەم کارەساتەدا کوژران، ڕایگەیاندووە کە فەڕانسە باشترین شوێن بۆ ناردنی ئەو جەعبەیە چوونکا فەڕانسە لەو دەگمەن وڵاتانەیە کە توانایی خوێندنەوەی ئەو جەعبانەیان هەیە.
ڕێکخراوەیەکی فڕۆکەوانی بە ناوی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی  "کشوەری ئێران" لە ٢هەمین ڕاپۆڕتی خۆیدا نووسیبوی کە هیچ پێویستییەکی بە کەرەستە بۆ خوێندنەوەو دابەزینی زانیاری فڕۆکەی ئۆکڕاینییەکە کە جۆری "بوئینگ٧٣٧و چاکراوی ئەمریکاییە" نییە.

ئه‌م بابه‌ته 53 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:08:21/01/2020