پۆمپێئۆ: چالاکی ئابووری هێزەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژئاوامان کردووتە ئاکامی خۆمان

پۆمپێئۆ: چالاکی ئابووری هێزەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژئاوامان کردووتە ئاکامی خۆمان
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەسپێکی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە بۆ بەرەنگاری لەگەڵ ترۆریزم لە وڵاتی کۆلۆمبیا وتی کە بەشێکی گەورە لەو چالاکییانە، بەرەنگاری لەگەڵ چالاکی ئابووری هێزەکانی سەر بە ئێرانە.
ڕۆژی دووشەممە٣٠ی بەفرانبار، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی هەواڵ لە بۆگۆتا وتی: "زۆربەی هەرەزۆری ئاکامەکانی ئەم سەردانە پەیگیری چالاکانەی بەرەنگاری لەگەڵ ترۆریزم لە بەشی ڕۆژئاوایە کە لە مانگی ژووئیەی پێشوو لە " بۆئێنۆ ئایرێس" دەستمان پێکرد. ئێمە ئەمڕۆ لەم پیلانەدا  بە شوێن ئەو چالاکییانە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوە لە کۆلۆمبیا دەکەوین."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتی: "تا چەندین ساڵی پێشوو ئەگەری بەڕێوەچوونی ئەم هاوکارییە هاوبەشە چەند لایەنە کە بەشێکی گەورە لە چالاکییە ئابووریەکانی هێزەکانی سەر بە ئێرانی کردووتە ئامانجی خۆی زۆر کەم بوو."
ئەمریکا ساڵی پێشوو ڕایگەیاندبوو کە بۆ بەرەنگاری لەگەڵ چالاکییە ئابووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزەکانی سەر بە ئێران لە ئەمریکای باشوور، پیلان گەلێک بە بەشداری باقی دیکەی یەکگرتووەکان لە ناوچەکە بەڕێوەدەبەن.

ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:56:21/01/2020