دانپێدانانی بەرپرسی ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران بە دەستگیر کردنی منداڵان و مێرمنداڵان لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی خەزەڵوەر

دانپێدانانی بەرپرسی ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران بە دەستگیر کردنی منداڵان و مێرمنداڵان لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی خەزەڵوەر
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو "عەلی ئەسغەر جەهانگیری" بەرپرسی ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی تەزاهورات و ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ مێر منداڵان و منداڵنیان دەستگیر کردوە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانی سەبارەت بە دوایین بارودۆخی منداڵانی دەستگیر کراو، باسی لەوە کرد: ئەم منداڵانە بە کانونی پەروەردە و بارهێنان لە شارەکانی ئێران گوێزراونەتەوە.
ئەم وتانەی "جەهانگیری" دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٢ مانگ ئەگەرچی پێشتر لە لایەن هەواڵنێرییە سەربەخۆکانەوە بڵاوە کرابوەوە بەڵام ئەوەی کە جەهانگیری ئاماژەی پێ نەکرد و گوێی خۆیی لێ کەڕ کرد، ئەشکەنجە و لێدانی گیراوان و تەنانەت دەسترێژی کردنی سێکسی بۆسەر هەندێک لە گیراوان و منداڵانی دەستگیر کراو بوو کە لە لایەن هێزە ئەمنیتییەکانی ڕژیمە ئەنجام دراو و ئاکاری ئەم هەوڵانەی ڕژیم گیان لەدەستانی هەندێک لە گیراوان لە ژێر ئەشکەنجە و تووش بوون بە نەخۆشینی دەروونی هەندێک لە گیراوان بوو دوای ئازاد بوونیان.

ئه‌م بابه‌ته 35 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:51:21/01/2020