پئیتر رچم‭ ‬ناهۆنمه‌وه‌‭ ‬!

پئیتر رچم‭ ‬ناهۆنمه‌وه‌‭ ‬!


دیمەن سوهرابی


پرچم‭ ‬ناهۆنمه‌وه‌‭ ‬

بڕیارە‌‭ ‬ببێته‌‭ ‬ڕووبارێک‭ ‬له‌‭ ‬خوین،

من‭ ‬هه‌زار‭ ‬ساڵه‌‭ ‬له‌‭ ‬پاپووڕی‭ ‬ته‌وسه‌نی‭ ‬دونیا‭ ‬که‌وتووم‭ ‬

بۆنی‭ ‬په‌نجه‌ره‌‭ ‬و‭ ‬خاکی‭ ‬وڵاتیش‭ ‬ده‌مێکه‌‭ ‬به‌‭ ‬سه‌رمدا‭ ‬نه‌هاتووە،

ده‌مێکه‌‭ ‬به‌سه‌رمدا‭ ‬نه‌هاتووه‌‭ ‬پێبکه‌نم‭ ‬

یا‭ ‬له‌‭ ‬ناو‭ ‬جاده‌کاندا‭ ‬بحیلکینم،‭ ‬

من‭ ‬سه‌دان‭ ‬ئه‌سپی‭ ‬سه‌رکه‌شی‭ ‬کوردستانم‭ ‬له‌‭ ‬چاومدا‭ ‬هه‌ڵگرتوه‌‭ ‬بۆ‭ ‬کاتی‭ ‬خۆی،

دونیا‭ ‬هه‌روا‭ ‬نامێنێ‭ ‬

ئه‌ویش‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ریدا‭ ‬دیت‭ ‬

رێک‭ ‬چۆن‭ ‬دیکتاتۆڕه‌کان‭ ‬به‌‭ ‬سه‌ریاندا‭ ‬دێت‭ ‬

پێبکه‌نه‌‭ ‬

لاشه‌ی‭ ‬له‌تکراوی‭ ‬دیکتاتۆڕه‌کان‭ ‬هه‌رگیز‭ ‬له‌‭  ‬شوێنێک‭ ‬نانێژرین‭ ‬

ئه‌مه‌‭ ‬خه‌یاڵی‭ ‬کچه‌‭ ‬نۆ‭ ‬ساڵه‌‭ ‬تازه‌‭ ‬بوکه‌که‌یه‌

بڕیارە‌‭ ‬له‌شی‭ ‬ببێته‌‭ ‬قه‌ڵغانێک‭ ‬له‌‭ ‬شه‌هوه‌ت،‭ ‬

ئه‌و‭ ‬ده‌ستی‭ ‬بوکه‌ڵه‌که‌ی‭ ‬ده‌گوشێت‭ ‬و‭ ‬له‌‭ ‬کۆڵانی‭ ‬سه‌لاخخانه‌‭ ‬سه‌رخۆش‭ ‬

ده‌بێته‌‭ ‬سێڵاو‭.‬

دونیا‭ ‬هەروا‭ ‬نامێنێت

پڕچم‭ ‬ده‌بڕمه‌وه‌

بڕیارە‭ ‬سبه‌ی‭ ‬بدرێم‭ ‬له‌‭ ‬دار

من‭ ‬سه‌دان‭ ‬باڵنده‌ی‭ ‬ئەوینداری‭ ‬وڵاتم‭ ‬

له‌‭ ‬قورگ‭ ‬دا‭ ‬حه‌شار‭ ‬داوه

‌‭ ‬سه‌رده‌می‭ ‬ئێمه‌ش‭ ‬ده‌گات‭ ‬

له‌گه‌ڵ‭ ‬په‌ره‌سێلکه‌کان‭ ‬بگه‌ڕێینه‌وه‌

باوش‭ ‬به‌‭ ‬مافی‭ ‬خاک‭ ‬دا‭ ‬بکه‌ین‭ ‬و

گۆرانیەکی‭ ‬کۆن‭ ‬بۆ‭ ‬سەربەستی‭ ‬بچڕین‭. ‬

من‭ ‬سەدان‭ ‬درەختی‭ ‬سەرسەوزی‭ ‬کوردستان‭ ‬لە‭ ‬سەرمدا‭ ‬دەشەکێتەوە

پێبکه‌نه‌‭ ‬

دیکتاتۆڕه‌کان‭ ‬له‌‭ ‬به‌هه‌شتیش‭ ‬چه‌قه‌ره‌‭  ‬ناکه‌ن

ئه‌مه‌‭ ‬ئاواتی‭ ‬کچه‌‭ ‬دزراوه‌که‌ی‭ ‬شه‌نگاڵ‭ ‬بوو

له‌‭ ‬پرێسکه‌ی‭ ‬خاڵی‭ ‬کۆچدا‭ ‬بۆی‭ ‬هه‌ڵڕشتم،

ئەو‭ ‬پێش‭ ‬گوڵداەکانی‭ ‬بەر‭ ‬پەنجەرە‭ ‬سەوز‭ ‬بوو‭.‬

من‭ ‬سه‌دان‭ ‬کێو‭ ‬و‭ ‬شاخی‭ ‬وڵاتم‭ ‬به‌‭ ‬کۆڵمه‌وه‌‭ ‬هه‌ڵگرتووه‌

پێ‭ ‬ده‌که‌نم‭ ‬

ڕۆژ‭ ‬له‌‭ ‬شاخاویه‌کاندا‭ ‬هه‌ڵدێت‭. ‬



ئه‌م بابه‌ته 410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:48:05/01/2020