کاردانەوەکان سەبارەت بە ڕاپۆڕتی ڕووییتێرز سەبارەت بە ١٥٠٠کوژراوی خۆپیشاندانەکان

کاردانەوەکان سەبارەت بە ڕاپۆڕتی ڕووییتێرز سەبارەت بە ١٥٠٠کوژراوی خۆپیشاندانەکان
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە بواری ئێراندا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە یەکەمین کاردانەوە  بە ڕاپۆڕتی ڕووییتێرز سەبارەت بە بڕیاری عەلی خامنەیی ئێران لە کوشتنی ١٥٠٠خۆپیشاندەر وتی کە کۆمەڵگای جیهانی دەبێت تاوانبارانی ئەم کوشتنانە سزا بدات و ڕژیمی کۆمای ئیسلامی بخەنە پەراوێزەوە.
ڕۆژی دوشەممە ٢ی بەرفرانبار، ماڵپەڕی توییتێری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دانانی دووبارەی وتەکانی برایان هوک وتی: "ڕاپۆڕتی ڕووییتێرز سەبارەت  بە ئەم کوشتنانە کە بە بڕیاری خامنەیی ئەنجام درا، لەسەر پێویستی سزادانی تاوانباران و پەراوێز خستنی ئەم ڕژیمە بە هۆی کوشتنی ١٥٠٠ شارۆمەمدی ئێرانی دووپاتی دەکاتەوە."
هەروەها ڕیک ئێسکات، نوێنەری کۆماریخوازی هەرێمی فلۆریدا لە مەجلیسی سەنای ئەمریکا لە کاردانەوە بە ڕاپۆڕتی تایبەتی ڕووییتێرز لەسەر کوژرانی ١٥٠٠کەس لە شارۆمەندانی ئێرانی بە بڕیاری ڕاستەوخۆی عەکی خامنەیی وتی کە خەڵکی ئێران هاوارێکیان بۆ ئازادی لە ئەهریمەن دەربڕیوە.
مایکل پریجێنت، لێکۆڵەری باڵای بابەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دامەزراوەی هادسێن لە کاردانەوە بە ڕاپۆڕتی ڕووییتێرز وتی: "کاتێک ئینتەڕنێتیان پچڕاند دیار بوو کە دیانهەوێت دەست بدەنە هەڵسووکەوتی توندووتیژانە و ئەم ڕاپۆڕتەی ڕووییتێرز دیاری دەکات کە ئەم توندووتیژیە لە ڕاستیدا ئەنجام دراوە و بە شێوازی سیستماتیک بووە." و هەروەها وتی : "کارێک کە دەتوانین بیکەین، زۆر کردنی کارزاری ئەوپەڕی گوشار بە دژی کۆماری ئیسلامییە، دەتوانن بە شوێن سامانی شەخسی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دا بڕۆن کە کەرتێکی لە کۆمپانیا نادیارەکان هەیە کە نرخی لە دەورووبەری ١٨٠میلیارد دۆلار دایە."
هەروەها جەیسۆن برادێسکی، بەرپرسی شۆڕای سیاسەتگوزاری گرووپی یەکگرتوویی بە دژی ئێرانی ناوەکی وتی کە ڕاپۆڕتی تایبەتی ڕووییتێرز لەسەر کوژرانی ١٥٠٠ خۆپیشاندەری ئێرانی بە بڕیاری عەلی خامنەیی دەبێت لە دادگای نێونەتەوەیی سزا شوێنی بکەون.
هەروەها برادێسکی ڕۆژی دوشەممە ٢ی بەفرانبار لە وتووێژ لەگەڵ بەشی فارسی دەنگی ئەمریکا وتی: "ڕاپۆڕتی تایبەی ڕووییتێرز خاوەنی دوو خاڵە. یەکێکیان ئەوەی کە ڕژیم بە ڕاستی لە خەڵکی خۆی دەترسێت و ئەم ناڕەزایەتییانە وەکوو مەترسییەکی گەورە و بۆ سەقامگیری کۆماری ئیسلامی دەبینێت، یەکی دیکە ئەوە کە ئەمەش دانەیەکی تر لەو بەڵگانەیە کە پێشینەی درێژ و ٤٠ساڵەی بابەتی دەست دان بە تاوان بە دژی مرۆڤایەتی و مرۆڤەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییە."

ئه‌م بابه‌ته 247 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:37:24/12/2019