بۆکان/ چالاکێکی ئەدەبی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا

بۆکان/ چالاکێکی ئەدەبی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، لە درێژەی گوشارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆسەر چالاکانی پێشەڕو لە ئێران، چالاکێکی ئەدەبی خەڵکی شاری "بۆکان" بە ناوی "سمکۆ مەعرووفی" لە لایەن شوعبەی ١٠١ی  دادگای کەیفەری ئەو شارەوە بە تاوانی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لو کوردانی ڕۆژئاوا و چالاکی بۆ پاڵپشتی لە ژینگە، ٢ ساڵ زیندانیان بەسەردا داسەپاندوە.
ئەم چالاکە کوردە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە کە وێرای چەند کەسی دیکەی خەڵکی شاری "بۆکان" دەستگیر کران و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بوو و ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەماوەز حوکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا.



ئه‌م بابه‌ته 167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:38:14/12/2019