ناونیشانی گیانبەختکردوویەکی دیکەی کورد لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر ئاشکرابوو

ناونیشانی گیانبەختکردوویەکی دیکەی کورد لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر ئاشکرابوو

ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ بە پێی هەواڵەکان ناونیشانی یەکێکی دیکە لە گیانبەختکردووانی کوردی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەڵوەر لە شاری "کرماشان" "سەعید ڕەزایی" تەمەن ٢٥ ساڵ و پاڵەوازی زۆرانبازییە کە ٤ جار لە کێبەرکێکان ئاستی ئوستانیدا پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە.

"سەعید ڕەزایی" لە خۆپیشاندانەکانی گەڕەکی "دەوڵەتاوا"ی شاری کرماشان بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گولە بەر سەری دەکەوێت و دەست بە جێ گیانی لەدەست دەدات.
بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە ئێران لانیەکم ٢٠٨ کەس لە خۆپیشاندەران گیانیان لەدەست داوە بەڵام سەرچاوەکانی ئاگادار باس لەوە دەکەن کە ژمارەی گیانبەختکردووان زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە بڵاو کراوەتەوە.



ئه‌م بابه‌ته 214 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:11:14/12/2019