بریندار بوونی کرێکارێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی لە کوردستانی باشوور

بریندار بوونی کرێکارێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی لە کوردستانی باشوور

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرێکارێکی لاوی خەڵکی شاری "پیرانشار" بەناوی "میکایل ئیبراهیمی" تەمەن ۲۳ساڵ کە پێشتر بەمەبەستی کارکردن ڕوی کردبووە شاری "سلێمانی" بەهۆی تەقینەوەی گاز بەسەختی برین دار دەبێت و جەستەی بەڕێژەی ۷٨%دەسوتێت .

جێگەی باسە ئەم لاوە خێزاندارەو خاوەن منداڵێکە و ئێستا لە نەخۆشخانەی "تەورێز" لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە و بارودۆخی ناجێگیرە.
سیاسەتی بە ئەنقەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرمایە گوزاری نەکردن و زاڵ بوونی دیدی ئەمنیەتی بەرامبەر بە ناوچە کوردستانییەکان، بەربەستە سیاسی، ئابووری وکۆمەڵایەتییەکان دۆخێکی وای هێناوەتە ئاراوە کە خەڵکی کوردستان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان خۆیان، ناچارن زێت و نیشتمانی خۆیان جێ بێڵن و بە مەبەستی کرێکارای پەرەوازەی شوێنی تر بن کە وەک دیاردەیەکی کۆن لە کوردستان بە "کرێکارانی کۆچبەر" ناسراوە
.


ئه‌م بابه‌ته 598 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:41:14/12/2019