مارک میلی: ڕژیمی ئێران دەبێت ئاگاداری جم و جوڵەکانی بێت

مارک میلی: ڕژیمی ئێران دەبێت ئاگاداری جم و جوڵەکانی بێت
ڕۆژی چوارشەممە٢٠ی سەرماوەز، بەرپرسی ستادی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا کۆماری ئیسلامی ئاگادار کردەوە کە ئاگاداری جم و جوڵەکانی خۆی  بێت.
بە پێی ڕاپۆڕتی وێبسایتی میلیتاری تایمز، ژێنێرال مارک میلی لە کۆنگریسی ئەمریکا لە وڵامی یەکێک لە داڕێژەرانی یاسا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئێران خۆڕاگری ئەمریکا بە چاوی لاوازی دەبینێت؟ وڵامی دایەوە: لەم کاتەدا  کە مەترسییەکان لە لایەن ئێرانەوە زیادی کردوە  خۆڕاگری لەم باروودۆخەدا ولامێکی شیاوە. هەروەها ئاماژەی کرد کە هەڵسووکەوتی ئەمریکا پەیوەندی بە هەڵسووکەوتی ئێرانه وە هەیە و چۆنیەتی وڵامی ئەوان و هێز و قەوارەکەی، هەڵسووکەوتی ئەمریکا دیاری دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 158 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:26:12/12/2019