ڕووداوی هاتوچۆ لە کوردستان ٥کەسی کرد بە قوربانی

ڕووداوی هاتوچۆ لە کوردستان ٥کەسی کرد بە قوربانی
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی چوارشەممە، بە هۆی پێکدادانی ٣ ماشینی جۆری (بارهەڵگر- سەمەند- پژۆ ٤٠٥) لە ڕێگای نێوان "سەقز_دیواندەرە) شۆفیری هەردوو ماشینەی سوارییەکە گینیان لەدەست دا.
جێگای باسە کە شەوی چوارشەممە لە ڕیگای "سەڵماس_ورمێ" بە هۆی پێکدادانی ٢ ماشینی جۆری "پژۆ٢٠٦ و بارهەڵگرێک" ٣ کەس بوون بە قوربانی.

خراوی ڕێگاوبان، نا ستاندارد بوونی ماشینەکان، نەبوونی تابلۆی ڕێنمایی، کەمتەرخەمی شۆفیرەکان لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی ڕووداوی هاتوچۆن لە ئێران و کوردستان.

ئه‌م بابه‌ته 157 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:30:12/12/2019