٤ چالاکی ژنان سەرجەم ١٧٦ مانگ زیندانیان بەسەردا داسەپا

٤ چالاکی ژنان سەرجەم ١٧٦ مانگ زیندانیان بەسەردا داسەپا
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ۴ چالاکی بواری مافی ژنان بە ناوەکانی مریەم محەمەدی، ئەسرین دەرکالە، ناهید شەقایەقی و ئەکرەم نەسیریان بە تۆمەتی پڕوپاگاندە دژی نیزام و بەڕێوەبردنی کۆبونەوەی ناڕەزایەتی و بێ حجابی  هەر یەک ۳ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی بەسەریاندا ساسەپاوە.

جێگای باسە کە "مریەم محەمەدی" خوێشکی چالاکی کرێکاری "پەروین محەمەدی"کە بە تۆمەتی پڕوپاگندە دژی نیزام  حوکمی ۱ ساڵ زیندانیان بەسەر داسەپاوە و ئێستا بۆ تێپەڕ کردنی حوکمەکەی لە زیندانی "کەچوویی کەرەج" دەستبەسەرە.

مریەم محەمەدی پێشتر ساڵی ۱۳٦۱ تا ۱۳٦٨، لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی زیندانی کرابوو.
گۆشار بۆسەر چالاکانی پێشڕەو لە لایەن ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە شێوەی بەرفراوانی دەستی پێکردووە و تا دێت زیاتر پەرە دەسێنێت.

ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:11:12/12/2019