برایان هوک: دوای داعێش ئێران گەورەترین مەترسی ئەمنیەتی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

برایان هوک: دوای داعێش ئێران گەورەترین مەترسی ئەمنیەتی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
برایان هوک، بەرپرسی گرووپی ژووری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە دوای داعش، حکوومەتی ئیران لە ئێستادا گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیری لە گشت ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دایە.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز، برایان هوک لە وتاریكدا لە "دامەزراوەی داکۆکی لە دێمۆکڕاسییەکان" لە شاری واشینگتۆن وتی  کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەهۆی بەردەوامی سیاسەتەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژەی دەبێت.
بە وتەی هوک، ئەوپەڕی گوشار بەدژی کۆماری ئیسلامی درێژەی دەبێت تا ئەو کاتەی کە حکوومەتی ئێران دەبێتە حکوومەتێکی ئاسایی و نۆرماڵ یان بە هۆی ئەو گوشارانە دەڕووخێت.
هوک لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا  ئێرانی بە هۆی هێرشە سارووخییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان تۆمەتبار کرد و وتی کە دوای ئەم هێرشانە وڵاتە ئۆرووپاییەکان تێگەیشتن کە دەبێت سەبارەت بە پیلانی سارووخی ئێران جدی و هەستیار بن.
برایان هوک لە بەشێکی دیکە لە وتەکانی دا ئاماژەی بە خۆپیشاندانەکانی ماوەی پێشوو لە ئێران کرد و سپای پاسدارانی کوشتنی خۆپیشاندەران تۆمەتبار کرد و هەروەها ئاماژەی بە باروودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و باروودۆخی ژنان و بەندکراوان لە زیندانەکانی ئیران کرد.

ئه‌م بابه‌ته 293 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:19:11/12/2019