سەقز/ژنێکی لاو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

سەقز/ژنێکی لاو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا ژنێکی لاوی خەڵکی شاری "سەقز" بەناوی"ئارینا موسومی" لە ڕێگەی خواردنی حبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگەی باسە بە پێی وتەی سەرچاوەێک هۆکاری خۆکوژی ئارینا کێشەی بنەماڵەیی بووە.
سیاسەتی هەڵەی چەوت و پیاو سالاری لە کۆماری ئیسلامی، کێشە کۆمەڵایەتییەکان، کێشەی ئابووری و بێکاری و هەر وەها نەبوونی پەروەردەی درووست لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی ژنانە لە ئێران کە کۆماری ئیسلامی ئێران و سیاسەتە هەڵەکانی ئەو ڕژیمە پەرە پێدەریەتی.

ئه‌م بابه‌ته 382 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:13:11/12/2019