تەرمی لاوێک لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە

تەرمی لاوێک لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە؛ ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی سەرماوەز تەرمی لاوێک بەناوی "خالید ڕەشیدی" لە ناوچەی یوسف خانێ لە دەورو بەری شاری جوانڕۆ بەکوژراوی دۆزرایەوە کە دەگوترێ  ناوبراو لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەستداوە.
خەڵکی شاری "جوانڕۆ"ی سەر بە پارێزگای "کرماشان"ی کوردستانی ڕۆژهەڵات هاوکات لەگەل باقی شارەکانی دیکەی کوردستان مانگی سەماوەزی ئەمساڵ لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران و سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیم هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیی بەرینی جەماوەرییان بەڕێوە برد.
بە پێی وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار و ئەو ویدیۆ و هەواڵانەی کە لە میدیاکان بڵاوە کراوەتەوە و هێزەکانی ڕژیم بێ بەزەویانە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەو خۆپیشاندانانە لانیەکم ١٤ کەس گیانیان لەدەست داو و بە سەدان کەس بریندار و دەستگیر کران.
گیراوانی ئەم خۆپیشاندانانە لە شاری جوانڕۆ هەر وەک شارەکانی دیکەی ئێران زۆربەیان بریندار بوون و هەندێکیان بەداخەوە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان بەختکرد.

ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:01:11/12/2019