کۆبونەوەی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی باکوور و کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئوسترالیا

کۆبونەوەی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی باکوور و کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئوسترالیا
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: رۆژی سێشەممە ١٠/١٢/٢٠١٩ لەسەر داوایی کۆمەڵەی کوردەکانی کوردستانی باکوور کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەوان و کۆمەڵەی کوردی لە رۆژ ئاوایی ئوسترالیا و کومیتەی کۆمەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وکومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهێنرا، سەرەتای کۆبوونەوە بە یەک دەقیقە بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن ئۆزال کە میوانداری هاورێیانی کردبوو، بەگەرمی بەخێرهاتنی کومیتەکان و کۆمەڵەی کوردی کرد. پاشان لە سەر یکێتی و یەکڕیزی نیوان کومیتەکان و کۆمەڵەکان بە وردی جەختی لەسەر کرایەوە وداواکرا کە لەمەوبەدوا کاروچالاکیەکانی کۆمەڵگایی کوردی لە رۆژئاوای ئوسترالیا پێکەوە بەریوەبەرین و زیاتر هەوڵی لێک نزیک کردنەوەی کۆمەڵگای کوردی لە رۆژئاوایی ئوسترالیا بدەین و ڕۆحی کوردایەتی زیاتر لەناو ماڵباتی تاراوگەدا زیندوو راگرین. 
دواتر بەشداربووان بەوردی باسیان لە کارەساتی دابڕانی کوردەکان لەیەکتری و دووریکردنی کومیتەی حیزبەکان وکۆمەڵە کوردیەکان لەیەکتر بە زیان بۆسەر یەکێتی نەتەوەی کوردان دایە ئەژمار. 
هەروەها لەسەر سیاسەتی داپلۆسینی کۆماری ئیسلامی بۆسەر خۆپێشاندەرانی ئێران و کوردستانی ڕۆژەڵات  و سیاسەتی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیە لە کوردستانی ڕۆژئاوا و سیاسەتی ئینکاری کردنی حکومەتی بەشار ئەسەد بۆسەر کوردەکان بەوردی قسەی لەسەرکرا. پاشان بەشداربووان یەکێتی نەتەوەیان بە تاکەزامنی سەرکەوتنی کورد لەئاست سیاسەتی داگیرکران دایەئەژمار. هەروەها لەسەر بەرێوەچوونی جێژنی نەورۆز لەساڵی داهاتوودا، دوایی راوێژێکی زۆر وشرۆڤەکردنی بابەتەکانی پەیوەندیدار بەو رۆژەوە، لەسەر ئەوە ساخ بوونەوە کە ساڵی داهاتوو پێکەوە ئەورۆژە پیرۆزە جێژن بگرن و هەوڵ بدەن کەئەم بەیەکەوەبوونە بکەینە هەنگاوێک بۆهەرچی زیاتر لێک نیزیک کردنەوەی ماڵباتە کوردیەکان لە رۆژئاوایی ئوسترالیا و ئێمە ببین بە نمونەی یەکێتی وبرایەتی کوردەکان بۆ تەواوی کۆمەڵگای کوردی لە ئوسترالیادا. کوبوونەوەکە لەناو کەش وهەوایەکی زۆر برایانە کۆتایی پێهات و بریاردەرا لەسەر چۆنێتی کارەکانی بەرێوەچونی جێژنی نەورۆز لە داهاتویەکی نیزیکدا دووبارە کۆببینەوە.
ئەم بەرێزانە بەشدار بوون:
کۆمەڵەی کوردەکانی باکور/  بەرێزان: کاک ئوزال ،کاک ئەحمەد ئۆف، کاک یاسین 
کۆمەڵەی کوردی رۆژ ئاوای ئوسترالیا/  کاک زنار عەلی 
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران: کاک مەمی ئەسڵانی
کومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان: کاک ئەسعەد قەیدی

ئه‌م بابه‌ته 203 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:27:10/12/2019