گۆڤاری "نیوزویک" ئەمریکایی لەگەڵ سکرتێری گشتیی کۆمەڵە وتووێژی کرد

گۆڤاری
 رۆژنامەوانی ناسراوی ئەمریکایی "جاناتان برادیر" لە گۆڤاری "نیوزویک" لەگەڵ کاک "عەبدوللا موهتەدی" سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆرشگێر وتووێژی کرد.
ئەم وتووێژە کۆمەڵیک بابەتی وەک هۆکارەکانی راپەرێنی شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و ئێران، ئاکامەکانی ئەو نارەزایەتییانە، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و فاکتۆری کوردی رۆژهەڵات لەو پەیوەندییەدا لە خۆ دەگرت.
جانتان برادیر ٤٥ ساڵە رووماڵی رووداوەکانی پەیوەست بە پرسی کورد بە گشتی لە ناوچەکە دەکات ناوبراو ساڵی ۱۹۷٥ لە دوای نسکۆی شورشی کوردستانی باشوور، ساڵی ۱۹۷۹ لە دوای سەرکەوتنی شۆرشی گەڵانی ئیران و دواتر لە کاتی کۆرەوی کوردی باشوور لە ۱۹۹۱ سەردانی ئەو بەشانەی کوردستانی کردووە. بریارە ئەو ووتوێژە لە داهاتووی نزیک لە گۆڤاری نیوزویک بڵاو بکاتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:53:10/12/2019