پەیامی هاوخەمی کۆمەڵە بەبۆنەی ماڵاوایی لە ژیان‌ کردنی "شێرزاد خانی شێرزادی"

پەیامی هاوخەمی کۆمەڵە بەبۆنەی ماڵاوایی لە ژیان‌ کردنی
بەداخەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاگاداربووینەوە کەسایەتی ناودار و خۆشناو بەڕێز "شێرزاد شێرزادی" ئیلخانی وگەورەپیاوی هۆزی کەلهووڕ ماڵاوایی لە ژیان کردووە. شێرزادخان کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو کە دەوری گرینگی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەی کرماشان دەگێرا، مرۆڤێکی خۆشەویست و جێگای ڕێز، خێرخواز و یارمەتیدەری زۆر کەسی نیازمەند بوو ھەروەھا لە ئاشتەوایی و تەبایی خەلکانی ئەو ناوچەیە دەور و پێگەی زۆر ئەرێنی و کارای ھەبوو. ماڵاوایی هەمیشەیی شێرزادخان خەسارێکی گەورەیە بۆ بنەماڵەی بەڕێزی شێرزادی، هۆزی کەلھوڕ و گەلی کورد بەگشتیی لە کوردستانی ڕۆژھەلات. 
بەداخەوە،ئیلخانی کەڵهوڕ بەرێز "شێرزاد شێرزادی" لە ڕۆژی دووشەمە، ١١ی سەرماوەز،ماڵاوایی لە ژیان کرد.
لە لایەن کومیتەی ناوەندیی کۆمەلە، هاوسۆزی و ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی بەرێز شێرزادخان  و سەرجەم هۆزی خۆشەویستی کەلھوڕ و دانیشتوانی ئەو دەڤەرە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە
5ی دێسامبری 2019ی زایینی
بەرامبەر بە 14ی سەرماوەزی 1398ی هەتاوی


ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:37:05/12/2019