سنە/ فوئاد عەنایەتی دوای تێپەڕ ٥٣ ڕۆژ لە دەستگیر کردنی چارەنووسی نادیارە

سنە/ فوئاد عەنایەتی دوای تێپەڕ ٥٣ ڕۆژ لە دەستگیر کردنی چارەنووسی نادیارە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "فواد عەنایەتی" خەلکی شاری "سنە" دوای تێپەر بوونی ٥٣ ڕۆژ لەدەستگیر کردنی بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا لە زیندانی ناوەندی شاری سنە دەستگیر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
دوابەدوای هێرشی نیزامی تورکیە بۆسەر کوردستانی ڕۆژئاوا و قووربانی بوونی کەسانی بێ تاوان لەو هێرشە دڕندانەی تورکیە خەڵکانێکی زۆر لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ڕۆژهەلات هاتنە سەر شەقامەکان و پشتیوانی خۆیان لە کوردستانی ڕۆژئاوا دەربڕی و بە سەدان کەس لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بە تاوانی بەشداری کردن لەو خۆپیشاندانانە دەستگیر کرا.




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:49:05/12/2019