ورمێ/٢ زیندانی بە شێوەی شاراوە لە سێدارە دران!

ورمێ/٢ زیندانی بە شێوەی شاراوە لە سێدارە دران!

بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی سەرماوەز ٢ زیندانی کوردی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوەکانی "مورتەزا ئەشرەفی" و "عەلی مەحموود پوور" لە زیندانی ناوەندی شاری "ورمێ" کە بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی لە سێدارە دانیان بەسەر داسەپابوو لە سێدارە دران.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە سێدارە دانی ئەم ٢ بەندکراوە لە لایەن ناوەندە ئەمنەتییەکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، زانیارییە بڵاو کراوەکان لە لایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤەوە باس لەوە دەکەن کە لە ئێران ٧٢ لەسەدی حوکمەکانی ئێعدام لە دوای جێ بەجێ بوونیان بڵاو ناکرێنەوە کە بەو شێوەزاە لە ئێعدام "ئێعدامی شاراوە دەڵێن"
بە پێی ئاماری ناوەندە نێونەتەوەییەکان، ئێران لە ئاست ڕێژەی حەشیمەتی بەرزترین ئاستی لە سێدارەدان لە چاو باقی وڵاتانی جیهانی تێیدا بەڕێوە دەچێت.


ئه‌م بابه‌ته 529 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:28:04/12/2019