ئاگردانی کۆنسولگەری ئێران لە نەجەف بۆ ٣هەمین جاری بەردوام!

ئاگردانی کۆنسولگەری ئێران لە نەجەف بۆ ٣هەمین جاری بەردوام!

بە پێی سەرچاوەی هەواڵەکان، شەوی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز، کۆنسولگەری ئێران لە شاری نەجەف بۆ سێهەمین جار لە درێژەی یەک هەفتەی پێشوودا لە لایەن خۆپیشاندەرانی عێراقی ئاگر درا.

یەکەمین جار، ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی پێشوو خۆپیشاندەرانی عێراقی کۆنسولگەری ئێرانیان ئاگر تێبەردا کە بەتەقەی هێزە ئەمنیەتییەکانی عێراق، ٢٩ کەس لە خۆپیشاندەران کوژران.

شەوی یەکشەممە ١٠ی سەرماوز، خۆپیشاندەران بۆ دووهەمین جار بینای کۆنسولگەریان ئاگر تێبەردا.

خۆپیشاندەرانی عێراقی بە دژی باروودۆخی ئابووری و سیاسی هەستاونەتەوە و هەروەها خوازیاری کۆتایی پێهێنانی دەستێوەردان و کەڵکە واژووگرتنی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکەیاندان و لە درێژەی خۆپیشاندەران هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانیان تا ئێستا چەندین کۆنسولگەری ئێرانی لە شارەکانی عێراق ئاگر داوە و بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران درووشم دەڵێنەوە.


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:12:04/12/2019