دووپات کردنەوەی سێناتۆر کریس کۆنز بە پێویستی سەرنج پێدانی جیهانی لەسەر باروودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران

دووپات کردنەوەی سێناتۆر کریس کۆنز بە پێویستی سەرنج پێدانی جیهانی لەسەر باروودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران
سێناتۆری دێموکڕات کریس کۆنز، ئەندامی فڕاکسیۆنی مافی مرۆڤی مەجلیسی سەنای ئەمریکا لە دانیشتنێک لە مەجلیسی سەنای ئەمریکا، سەبارەت بە باروودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران وتەیەکی پێشکەش و نیگەرانی خۆی دەربڕی.
سێناتۆر کۆنز لە ماڵپەری تویتێری خۆیدا لەگەڵ نازەنین بونیادی، ئەکتەر و چالاکی مافی مرۆڤ، ئاماژەی بە بەڕێوە چوونی دانیشتنێک لەو بوارەوە لە مەجلیسی سەنا کرد و هەروەها وتی کە لە ‌هەفتەکانی پێشوودا، " حکوومەتی ئێران سەدان و شایەد زۆر زیاتر لە خۆپیشاندەرانی کوشتووە، ئەو کەسانەی کە بە دژی باروودۆخی مافی مرۆڤ و باروودۆخی ئابووری ناڕەزایەتییان دەربڕی." و هیوادار بوو کە هەنگاوەکانی فڕاکسیۆنی مافی مرۆڤ و چالاکان، سەرنجە نێونەتەوەییەکان بەرەو هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی ڕابکێشێت و یارمەتیدەری کۆتایی پێهێنانی بەم هەنگاوانە بێت.

ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:09:04/12/2019