خۆی/ ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ حوکمی لێدانی ٧٠ زەربەی قامچی بەسەردا جێ بەجێ بوو

خۆی/ ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ حوکمی لێدانی ٧٠ زەربەی قامچی بەسەردا جێ بەجێ بوو
بە پێی هەوالی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەلات؛ ژنیکی ٨٠ ساڵ تەمەن بە ناوی "سلبی مرندی" خەڵکی شاری "خۆی" لە لایەن دادگای شاری "خۆی" حوکمی لێدانی ٧٠ قامچی بەسەرداسەپا.
دەوترێت کە ناوبراو دوای جێ بە جێ کردنی حوکمەکەی لە بارودۆخێکی نالەباری جەستەییدا بەسەردەبات و بۆ تێپەر کردنی ماوەی ٨ مانگی دیکە لە حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی شاری خۆی کراوە.

"سلبی مرندی" دایکی "بێهرووز زینال نژاد" بوو کە ماوەیەک لەمەوپێش بە هۆی هەڵسووکەوتی ناشایستی بەرپرسانی زیندان و بارودۆخی نالەبار و هەروها ناڕوونی چارەنووسی ناوبراو دەستی دایە مانگرتن و دوای ٥ ڕۆژ لە مانگرتنەکەی بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا.
دوابەدوای گیان لەدەست دانی گوماناوی "بێهرووز زیناڵ نژاد" بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاند کە "بێرووز" خۆکوژی کردوە، بەڵام بنەماڵەی "زیناڵ نژاد" سەرەڕای ئەوەی کە ئەو تۆمەتەیان رەت کردەوە خوازیاری وڵامی بەرپرسان بوون لەم بارەیەوە.
بەدواداچوونی بنەماڵەی "زینال نژاد" بوو بە هۆی تێکهەڵچوون لە نێوان بەرپرسانی ئەوکاتی زیندان و ئەو بنەماڵەیە. دادگای "خۆی"، حوکمی لێدانی٧٠ قامچی و ٨ مانگ زیندانی بەسەر دایکی ئەو بنەماڵەیە و کچەکەیان بە ناوی "عاتفە زینال نژاد" داسەپاند و جێ بەجێ کرد.

ئه‌م بابه‌ته 114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:21:03/12/2019