لاوێکی ئیلامی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا

لاوێکی ئیلامی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لاوێکی کوردی خەڵکی شاری "ئەیوان" سەر بە پارێزگای"ئیلام"ی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە ناوی "سەجاد ئیسماعیلی" کە لە جەریانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی شاری ئیلام دەستگیر کرابوو لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا.
ئاخێزی جەماوەری خەڵکی ئێران لە ٢٤ی خەزەڵوەری ٩٨ لە ناڕەزایەتی بە گرانی و بارودۆخی نالەباری ژیان و سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی پێکرد و زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە.

کۆماری ئیسلامی هەر لەیەکەم ساتەکانی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان بە گولە و باروت و باتۆم و گازی فرمێسک ڕیژ هەموو شێوازیکی دیکە دەستی دایە سەرکوتی خۆپیشاندەران و لەو ڕێگایەدا خۆی لە هیچ شێوازێکی سەرکوت نەپاراست و ئینتێرنێتی ئێرانی بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ پچڕاند تا ڕێگا بە بڵاوە بوونەوەی هەواڵ و زانیارییەکان بگرێت، بە پێی  دوایین ئاماری "ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی" لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانە ٢٠٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و هەزاران کەس بریندار بوون و بە هەزاران کەس دەستگیر کراون کە لە ژێر قورسترین ئەشکەنجەدا بەسەر دەبەن.

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە گیراوان لە ژێر قورسترین  ئەشکەنجەدان و زۆرێک لە گیراوان لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لە دەست دەدەن.

ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:10:03/12/2019