سنە/ناونیشانی ژنێکی گیانبەختکردوو لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر ئاشکرا کرا

سنە/ناونیشانی ژنێکی گیانبەختکردوو لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر ئاشکرا کرا
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات‌:ڕۆژی شەممە ۲٥ی خەزەڵوەر ۹٨ی هەتاوی ژنێکی کوردی خەڵکی شاری "سنە" بە ناوی "زیبا خوشگوار"  لە دایکبووی ۱۳۵٤ی هەتاوی کچی "عەلی" کە خاوەنی ۱ کوڕە لە شەقامی "شەشەم بەهمەن"ی شاری سنە لە خۆپیشاندانەکاندا بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەی هەواڵەکە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند؛ ناوەندە ئەمنیەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی گیانبەختکردوو "زیبا خوشگوار" کردوە کە نابێت بۆ ناشتنی تەرمەکەی کەس ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەم کارەش بەڵێن نامەیان لە بنەماڵەی ناوبراو وەرگرتوە.

ئه‌م بابه‌ته 126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:57:30/11/2019