کچێکی لاوی خەڵکی شاری مهاباد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

کچێکی لاوی خەڵکی شاری مهاباد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
بەپێی هەواڵێک  کە بەناوەندی  هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتوە؛ کاتژمێر ۱۰ شەوی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەز کچێکی لاوی خەڵکی ئاوایی "ئاسۆکەند"ی سەربە  شاری "مهاباد" بەناوی " لەیلا"  بەچەکی جۆری "تاپڕ" کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

جێگەی باسە ت ئێستا هۆکاری خۆکوژی لەیلا بۆ ئاسۆی ڕۆژهەڵات ڕوون نەبووتەوە.
سیاسەتی هەڵەو چەوتی پیاوا سالارنە و پشتیوانی یاساکانی ڕژیم لەم کلتوورە سەقەتە لە لایەک و کێشەی ئابووری و نەبوونی بژێوی ژیان لە ئێران کارێکی وا کردوە کە ژنان لە ئێران بوە بە هۆی پەرەسەندنی دیاردەت دڵ تەزێنی خۆ کوژی لە نێوان ژنان.

ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:24:30/11/2019