کۆبونەوەی کومێتەی هاوکاری پارت و رێکخراوە کوردستانییەکان لە وڵاتی دانمارک

کۆبونەوەی کومێتەی هاوکاری پارت و رێکخراوە کوردستانییەکان  لە وڵاتی دانمارک
بەشداری کومیتەی  کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران لە وڵاتی دانمارک، لە کۆبوونەوەی کومێتەی هاوکاری پارت و رێکخراوە کوردستانییەکان  لە وڵاتی دانمارک،  ڕرۆژی پێنج شەممە  رێکەوتی 28 نوامبری 2019  زایینی کاتژمێر 6 ی ئیوارە کۆبوونەوە ی  کومێتەی هاوکاری پارت و رێکخراوە کوردستانیێیەکان لە شاری کۆپنهاگ بەڕیوەچوو، پاشان دەستەی بەڕێوەبەری کاتی بۆ ماوەی شەش مانگی داهاتوو تەرخان کرا، کە پێکهاتووە لە پێنج کەس و هەر پارچە یەکی  کوردستان  یەک  ئەندامی هەیە، شایان باسە کە تا ئێستا حیزبەکانی ئەندام لە  کومێتەی  هاوکاری پارت و رێکخراوە کوردستانییەکان  لە دانمارک دوازدە حیزبی  سیاسی  هەر چۆار پارچەی کوردستانن ، کە بریتین لە.  کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی ئیران،  حیزبی دێموکراتی کوردستان،  حیزبی دیموکراتی  کوردستانی ئیران.،  کۆمەڵەی زەحمەتکێشان  کوردستان، پارتی دیموکراتی  کوردستانی باکوور، یەکێتەی   نیشتمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی سووریە،  پارتی سوسێالیستی کوردستان.، پارتی دیموکراتیکی سووریە،  پارتی ئازادی کوردستانی باکوور، هاک پار،   لە کۆتاییدا  بەشداربۆانی کۆبوونەوەکە  کومێتەی بەریووە بەریان بۆ بەرێووەبردنی چالاکی لە چەد ڕۆژی مێژووییو  نەتەویی کوردیدا ئەرکدار کرد.

ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:19:30/11/2019