ناونیشانی گیانبەختکردوویەکی دیکەی خۆپیشاندانی خەزەڵوەری ۹٨ ئاشکرا بوو

ناونیشانی گیانبەختکردوویەکی دیکەی خۆپیشاندانی خەزەڵوەری ۹٨ ئاشکرا بوو
هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە شاری کەرەج ڕایگەیاند، "مێهناز مێهدی زادە" یەکێکی دیکە لەو کەسانەیە کە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژانی ڕابردوو شەوی یەکشەممە ۲٦ی ڕەزبەر لە بەردەم "پارکی چەمران"ی شاری کەرەج بە تەقەی هێزەکانی یەگان ویژەی ڕژیم گیانی لەدەست دا.
بە وتەی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات، هێزەکانی ڕژیم باسیان لەوە کردوە کە هێزەکانی ڕژیم هەڕەشەیان لە بنەماڵەی "مێهناز مێهدیزادە" کردوە کە نابێت کەس ئاگاداری ئەم ڕووداوە بێت و حەقی ئەوەیان نیە کە بۆ ڕێوڕەسمی ناشتنی ناوبراو خزم و کەس و کاری ئاگادار کەنەوه.

تا ئێستا لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە ئاماری ڕاستەقینەی گیراوان و قوربانیانی خۆپییشاندانەکانی مانگی خەزڵوەری ئەمساڵ ئاشکرا نەکرواوە بەڵام بە پێی وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ؛ سەدان کەس بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە لە شارە جیاجیاکانی ئێران و کوردستان گیانیان لەدەست داوە بە هەزاران کەس بریندار بوون و چارەنووسی زۆربەی گیراوان تا ئێستا ناڕوونە و هەندێک لە خۆپیشاندەران لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە.

ئه‌م بابه‌ته 94 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:13:30/11/2019