ئاشکرا بوونی ناونیشانی ۲ گیانبەختکردووی کوردی دیکە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژانی ڕابردوو


ئاشکرا بوونی ناونیشانی ۲ گیانبەختکردووی کوردی دیکە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژانی ڕابردوو
هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە شاری سنە ڕایگەیاند، ناونیشانی کەسێکی دیکە گیانبەختکردووانی شاری "سنه"  ناوی "سالا وەزیری"یە  کە لە خۆپیشاندانەکانی گەڕەکی "فەیزئاوا"ی شاری سنە بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی دیکە لە شاری "قوروە" بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕایگەیاند، ناونیشانی کەسێکی دیکە لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکان "ناسر ڕەزایی" خەڵکی شاری "قوروە"یە، ناوبراو ئێوارە ڕۆژی یەکشەممە ۲٦ی خەزەڵوەر بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە گەڕەکی "فەردیس"ی شاری "کەرەج" لە نێو خۆپیشاندانەکاندا، گیانی لەدەست داوە.


بە پێی ئامارە بڵاو کراوەکان لە لایەن ئاسۆی ڕۆژهەڵاتەوە ژمارەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان لانیکەم ۱۴٨ کەسە، ئەمە جیا لەو ئامارە بڵاو نەکراوە و ئاشکرا نەبوانەی ئەو خەڵکەیە کە تا ئێستا بێ سەرو شوێنن، جێگای باسە کە هەندێک لە گیراوان لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم گیانی لە دەست دەدات و تا دێت ئاماری کوژراوان دەچێتە سەر ترێکەوە.

ئه‌م بابه‌ته 74 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:04:30/11/2019