گیان لەدەستدانی ٣ کۆڵبەر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

گیان لەدەستدانی ٣ کۆڵبەر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە؛ لەماوەی ڕۆژانی ڕابردودا تەرمی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی "گۆزە ڕەش"ی شاری "پیرانشار" بە ناوی "ناسر موراد پوور" لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە دۆزراوتەوە.

سەرچاوی هەواڵەکە باسی لەوە کرد کە کە لە کاتی دۆزینەوەی تەرمی "ناسر" دەستی لە پشتەوە بەسدرابوو و نیشانەکان دەرخەری ئەوە بوون کە پێش گیان لەدەست دانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کرابوو و بە ئەشکەنجە لە دوای برینداری گیانی لەدەست دابوو.

ڕۆژی شەممە ٢ی سەماوەز کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی  شاری "مەهاباد" بە ناوی "سمکۆ قادری نیا" لە سنووری "کێلەشین" گیانی لەدەست دا.
جێگای باسە کە "سمکۆ قادری نیا" بە هۆی قورسی برین و چەند کاتژمێر خوێنڕێژی و ئەشکەنجەی فراوانی هێزەکانی سوپای پاسداران و پێڕانەگەیشتن گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی دیکە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند؛ کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ئاوایی دزڵی مەریوان بەناوی "هاشم ئەحمەدی" لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی تەتە بەهۆی قورسی بارەکەیەوە توشی جەڵتەی دڵ دەبێت و گیانی لەدەست دەدات.

بارودۆخی نالەباری ژیان و گوزرەران، گرانی، بێکاری و نەبوونی هەلی کار لە کوردستان بوە بە هۆی ئەوەی کە خەڵکی کوردستان پەنا بۆ کاری تاقەت پڕوکێنی کۆڵبەری بەرن و  ڕۆژانە لە هەواڵ و زانیاراییەکان ئاگادار دەبینەوە کە بە شێوەی جۆراوجۆر گیانیان لەدەست دەدەن. تاوانباری سەرەکی ئەم بارودۆخ و رووداوە دڵ تەزێنانە ڕژیمی کۆماری ئیسلامییە.

ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:30:27/11/2019