هەڵوەشاندنەوەی جامی جیهانی ٢٠١٩ی کوشتی لە ئێران

هەڵوەشاندنەوەی جامی جیهانی ٢٠١٩ی  کوشتی لە ئێران
بە پێی هەواڵەکان، فێدراسێۆنی جیهانی کوشتی (زۆرانبازی) ڕایگەیاند؛ بە هۆی نا ئارامییەکانی ئەم دواییانە لە ئێران، جامی جیهانی کوشتی فەرەنگی کە بڕیار وابوو ساڵی ٢٠١٩ لە تاران بەڕێوەبچێت هەڵ وەشایەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی ڕژیم لە تریبۆنەکانی خۆیانەوە باس لەوە دەکەن کە بارودۆخی ئێران ئارام بووەتەوە. بەڵام بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ سەرەڕای میلیتاریزە کردنی شارەکانی ئێران ڕۆژانە خەلکی ناڕازی لە شوێنە جیاجیاکانی ئێران دێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانەکان بە شێوەی جۆراوجۆر لە نێو زانستگا، کارگە و کارخانە و شەقامی شارەکان هێشتا بەردەوامە و هەر بۆیە تا ئێستا حکومەتی کۆماری ئیسلامی هێڵی ئینتەرنێتی لە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە لە خەڵک پچڕاندوە بۆ ئەوەی خەڵک زانیاریی و هەواڵەکان بڵاوە نەکەنەوە.

ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:44:26/11/2019