پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژنە تێکۆشەرێکی کورد لە نارەزایەتییەکانی تاران

پەیامی سەرەخۆشی بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ژنە تێکۆشەرێکی کورد لە نارەزایەتییەکانی تاران
خاتوو "مینا شێخی" خوشکی دوو هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە ڕەوتی نارەزایەتییە جەماوەریەکانی شاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گیانی ئازیزی بەختکردووە.
"مینا شێخی" ساڵی 1339 لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەرو شۆڕشگێڕ لەشاری سەقز لەدایک بوو.
جێگای ئاماژەیە دوو برای خاتوو "مینا شێخی" بە ناوەکانی  هاوڕێیان "ئەمین شێخی" (ساڵی 1364ی هەتاویی)و"محەمەد شێخی" (1367ی هەتاویی) لەپێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاری خۆازانەی گەلی کورد گیان ئازیزیان بەختکردبوو. هەروەها لەساڵی 1380ی هەتاویی برایەکەی دیکەی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی "ئەنوەر شێخی" لە ڕووداوێکی گۆماناوایدا گیانی لەدەستدا.
لەخۆپیشاندانەکانی ئەم دوایانەی خەڵكی کوردستان و ئێران بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین، خەڵکانێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە و ڕێژەیەکی زۆریش بریندار و دەستبەسەر کراون. هەروەها لەکوردستان وەکوو سەنگەری بەرەنگاری و خەباتگێڕی بەدژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی  تا ئێستا دەیان کەس لەشارۆمەندانی کورد گیانی ئازیزیان بەختکردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و  پرسە و سەرەخۆشی خۆی لەبنەماڵە و کەس و کاری خاتوو "مینا شێخی" و سەرجەم گیانبەختکردوانی نارەزاتەییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو،پشتیوانی خۆی لە داخۆزایە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و ئێران دووپات دەکاتەوە . 
 
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
19ی نواڤمبری 2019ی زاینیی
27ی خەزەڵوەری 1398ی هەتاویی

ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:15:19/11/2019