راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات

راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات

هاونیشتمانیانی بەڕێز
حزب و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان
کەسایەتی و کوردانی تێکۆشەر و ئازادیخواز له تاراوگە
هەر وەک ئاگادارن لەگەڵ دەسپێکی خۆپیشاندان و نارەزایتییەکان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران، خەڵکی ئازایخواز و کۆڵنەدەری کوردستانیش دژی رژیمی داگیرکەری ئیسلامی ئێران هاتنە مەیدان و تا ئێستا شەپۆلی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان زۆربەی هەرە زۆری شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵاتی گرتووەتەوە. بەداخەوە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران گیانیان بەخت کردووە و ژمارەیەکی زۆریش بریندارن.
داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتی و کوردانی ئازایخواز و تێکۆشەر له دەرەوەی وڵات دەکەین بۆ پشتیوانی لە گەلی کورد له کوردستانی رۆژهەڵات له هەر وڵاتێک بۆیان دەگونجێ خۆپیشاندان و ئاکسیۆن وەڕیبخەن. 
گەلی کورد له کوردستانی رۆژهەڵات لە هەموو راپەڕین و خۆشی و ناخۆشییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان شەریک و هاودەرد و پشتیوان بوون. جێگای خۆیەتی خەبات و خۆپیشاندانەکانی کوردستانی رۆهەڵات لە لایەن حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانەوە پشتیوانی لێ بکرێ.
داوا له هێز و لایەنه سیاسییەکان و کوردانی تاراوگەی هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەیەن پشتیوانیمان لێ بکەن و لە خۆپیشاندانەکانی دەرەوەی وڵات بەشداری بکەن تا نەهێڵین هاوچارەنووسەکانمان لەو بەشە له کوردستان تەنیا بمێننەونەوە. بەم جۆرە دەتوانین یەکگرتوویی و هاوخەباتی نەتەوەییمان بە داگیرکەرانی کوردستان نیشان بدەین و سەرنج و پشتیوانی خەڵکی ئازادیخوازی وڵاتانی جیهان و ناوەندە نێونەتەوەییەکان بۆ بزووتنەوە و خەباتی ئازادیخوانەی گەلی کورد رابکێکشین.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات
۱۷ی نوامبری ۲٠۱۹
۲٦ی خەزەڵوەری ۱۳۹۸

ئه‌م بابه‌ته 141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:45:17/11/2019