بۆکان/ ڕێوڕەسمی ساڵیادی شاخەوانی ناوادری کورد بەڕێوە چوو

بۆکان/ ڕێوڕەسمی ساڵیادی شاخەوانی ناوادری کورد بەڕێوە چوو


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەوالی ئاسۆی رؤژهەڵات، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەزەلوەری ١٣٩٨ چالاکانی وەرزشی و مەدەنی لە کێوی "بەردەزەرد"ی شاری "بۆکان" بۆ ڕێز گرتن لە یادی شاخەوانی ناوداری کورد "موقبێل هونەر پەژوو" ڕێورەسمێکیان لەسەر گڵکۆی ناوبراو بەرێوە برد.

شاخەوانانی شارە جیاجیاکانی کوردستان هەموو سالیک لە ساڵیادی "موقبێل هونەر پەژوو" بە خوێندەوەی سروود و گۆرانی ڕیز دەگرن لە لێھاتوویی و سەرکەوتنەکانی ناوبراو و یادی ئازیزی بەرز ڕادەگرن.




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:54:15/11/2019