گرانبوونی سوتەمەنی خۆپیشاندانی لێ کەوتەوە

گرانبوونی سوتەمەنی خۆپیشاندانی لێ کەوتەوە

بە پێی هەوالەکان، شەوی ڕابردوو بە هۆی گرانبونی سوتەمەنی لە هەندێک لە شارەکانی ئێران خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.

بە پێی ئەم هەواڵانە لە کاتژمێر "0" ی ٢٤ی خەزەڵوەر، نرخی سوتەمەنی بە شێوەی بەرچاو بۆ ٣ بەرابەر بەرز بونەوەی بە خۆیەوە بینی. بە شێوەیەک کە نرخی بێنزینی ئازاد ٣٠٠٠ تمەن و نرخی بێنزینی سوپێر ٣٥٠٠ تمەن ڕاگەیەنرا.
سەرەڕای ئەوەی کە ڕاگەیاندنە حکومەتیەکان وا نیشان ئەدەن کە بارودۆخ لە پۆمپی بێنزینەکان ئارامە بەڵام بە پێی ویدیۆ بڵاو کراوەکان، شارۆمەندان لە ناڕەزایەتی بە چوونەسەرەوەی نرخی سوتەمەنی شەوی ڕابردوو لە "تاران" و شارەکانی دیکەی "هەمەدان" "ئەحواز" "بەندەر عەباس" "ئابادان" و "ئیسفەهان" بە سوتاندنی هەندێک لە پۆمپی بێنزینە دەوڵەتیەکان و هاتنە سەر شەقامەکان خۆپێشاندانی نارەزایەتیان بەڕێووە برد.





ئه‌م بابه‌ته 137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:36:15/11/2019